بە پێی ڕاپۆرتی مالپەڕی هەوڵدەریی ئوستانداری کوردستان لەم نامەیەدا هاتووە؛
بەڕێوەبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم خەڵکی بە شەرەفی پارێزگای هەولێر
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە کە برای بەڕێز وخەمخۆر جەنابی «فرسەت سۆفی» پارێزگاری هەولێر بە هۆی نەخۆشی کرۆناوە گیانی لە دەست داوە.
بەمبۆنەوە سەرەخۆشی خۆم و سەرجەم خەڵکی کوردستانی ئێران ئاراستەی بەڕێوەبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت خەڵک و نیشتەجێیانی پارێزگای هەولێر دەکەم.
وێڕای هاودەردی کردن لە گەڵ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو بەڕێز «فرسەت سۆفی» لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی بە بەهەشت شاد بێت و بکەوێتە بەر ڕەحمەت و بەزەیی بێ بڕانەوەی.
براتان بەهمەن مورادنیا
پارێزگاری کوردستانی ئێران